پیرانشار؛ بەردەوامی دەستبەسەرکران و دۆخی نادیاری حەسەن فەلاعیان

حەسەن فەلاعیان، چالاکیی شاعیر و فەرهەنگی شاری پیرانشار هێشتا دەستبەسەرە و دۆخی نادیارە. بەردەوامی دۆخی نادیاری ئەم هاووڵاتییە بنەماڵەی ناوبراوی نیگەران کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەمە یەکی پووشپەڕی ١٤٠٤، حەسەن فەلاعیان ناسراو بە “هاوار ڕۆژهەڵاتی”، نووسەر و شاعیری شاری پیرانشار، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بە تێپەڕینی هەشت ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی حەسەن فەلاعیان، هێشتا چارەنووسی ناوبراو نادیارە. نەبوونی زانیاری لە دۆخی ئەم هاووڵاتییە بنەماڵەی ناوبراوی نیگەران کردووە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هۆکارەکانی دەستبەسەری، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتییە نادیارە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

ورمێ؛ دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەک لەلایەن هێزەکانی ڕژیم

د ژوئن 30 , 2025
عەلیڕەزا خالدی، هاووڵاتی شاری ورمێ لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەمە چواری پووشپەڕی ١٤٠٤، عەلیڕەزا خالدی، هاووڵاتی تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی گوندی “حەسەن ئاوا” لە بەشی سۆمابرادۆست لە شاری ورمێ، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ئەم […]

بابەتی پەیوەندیدار