ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی خاکەلێوە، هەڵبژاردنی ناوچەیی لە تورکیا بەڕێوەچوو؛ هەڵبژاردنێکی کە تیایدا سەرۆک شارەوانییەکان و بەڕێوەبەرانی ناوچەکان هەڵبژێردران. هەڵبژاردنی شارەوانی شارە گەورەکانی تورکیا و هەروەها شارەکانی کوردستان، بەزۆر هۆکار گرنگییەکی سیاسی و ڕەمزیی ئەولاتر لە هەڵبژاردنی سەرۆک شارەوانیەکانی پەیدا کردووە. سەرکەوتنەکانی نەیارانی پارتی کۆماری گەل و هەروەها پارتی یەکسانی و […]

کۆماری ئیسلامی وەک ڕژیمێکی ناتەواو کە بە یارمەتی ئیمپریالیستەکان شکڵی گرت بۆ ئەوەی شۆڕشی ئازادیخوازانەی کۆمەڵانی خەڵکی ئێران لە ساڵی ١٣٥٧دا خەڵتانی خوێن بکات. ڕژیم ئەوکارەی لە ڕێگەی چەوسانەوەی لەڕادەبەدەر، ستەمکاری سەرەرۆیانە و قەتڵی عامی فاشیستییەوە بەڕێوە برد. بەڵام لەبەرامبەر خۆیدا خەبات و ناڕەزایەتی و بەرخۆدانێکی پێکهێنا کە هەنگاو بە […]

٤ کۆڵبەری خەڵکی شارەکانی سنە، مەریوان و بانە بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی، لەبەرزاییەکانی تەتەی هەورامان بەسەختی برینداربوون. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە١١ی خاکەلێوەی١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە بەرزاییەکانی تەتەی هەورامان تەقەتیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەرکرد کە لە ئاکامدا ٤ کۆڵبەر بەسەختی بریندار بوون.ناسناوی کۆڵبەرەکان «سیروان تاک» خەڵکی […]

دوو کۆڵبەری خەڵکی شارەکانی جوانڕۆ و ڕەوانسەر لە سنوری نەوسوود؛ لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزییەوە بریندارکران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە  هێڵی سنووری نەوسوود دوو کۆڵبەریان بریندارکرد.ناسنامەی کۆڵبەرە بریندارەکان (حەبیب شیری) خەڵکی جوانڕۆ و (بورهان وەیسی) خەڵکی ڕوانسەر ڕاگەیندراوە.شایانی باسە کە ئەو دوو کۆڵبەرە […]

لە کۆبوونەوەی شارەوانی پاوە بڕیاردرا سنوری شوشمێ دابخرێت. بە ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز پێنجشەمە ٩ خاکەلێوەی ١٤٠٣، لە کۆبوونەوەیەک بە بەشداری هێزی ڕژێم، پارێزگار، سوپای پاسداران و شارەوانی پاوە سازدرا، سنوری کۆڵبەری شوشمێ داخرا. دەروازەی پشکنینی پاوە لەلایەن هێزی ڕژێم کۆنترۆڵ کرا. ئەم هەنگاوە بۆ وازهێنانی کۆڵبەرانە دوای دیداری ٣٠ گوڵانی ١٤٠١ […]

ئومێد قەدیمی، برای فواد قەدیمی لە کوژراوانی شۆڕشی ژینا، لەلایەن دادگەی شۆڕشی دیواندەرە بە ٤٠ مانگ دەستگیری و پارەدان سزادرا. بە ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ئومێد قەدیمی، برای فواد قەدیمی لە کوژراوانی شۆڕشی ژینا لەلایەن دادگەی شۆڕشی دیواندەرە بە ٤٠ مانگ و پارەدان سزادرا. بەپێی سزای دادگەی شۆڕشی دیواندەرە تۆمەتی (ئەندامێتی لە […]

ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی خاکەلێوە، ساڵڕۆژی سەپاندنی ڕژیمێکە بەسەر خەڵکی ئێراندا، کە بە “کۆماری ئیسلامی ئێران” ناوی لێنرا. ٤٥ ساڵ لەمەوبەر لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا، ئەو ڕەوتەی کە دەستی بەسەر شۆڕشی ئێراندا گرت، بە ڕێبەرایەتی خومەینی لە نمایشێکدا لەژێر ناوی: “ڕیفراندۆمی خەڵکی ئێران”، بە فەرمی دەسەڵاتی کۆنەپەرستانە و خوڕافات و سەرکوتی […]

کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری مەریوان بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری نەوسوود بریندار بوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی پێنجشەممە ٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری نەوسوود تەقەیان لە کۆمەڵێک لە کۆڵبەران کرد، کە لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک لە “پشتی”دا بریندار بووە. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە بریندارە “جەماڵ […]

چەند کۆڵبەرێک لە بەرزاییەکانی “وەزێنە”ی میراوای (سەردەشت) تووشی ڕووداوی کەوتنەخوارەوە لە بەرزایی بوون و کۆڵبەرێکیش گیانی لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، چەند کۆڵبەرێک لە بەرزاییەکانی “دەشتی وەزێنە”ی میراوای (سەردەشت) چەند کۆلڵەرێک کەوتنە خوارەوە و بەوهۆیەوە کۆڵبەرێک بە ناسنامەی “ئەبوبەکر ماخوزی” خەڵکی میراوا کوژرا.تا ئێستا هیچ زانیارییەک […]

بەلایەنی کەمەوە پێنج کۆلبەر لە بەرزاییەکانی “تەتە”ی هەورامان تووشی ڕووداوی کەوتنەخوارەوە بوون. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، لانیکەم پێنج کۆڵبەر بەهۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرزاییەوە لە هێڵی سنووری تەتە کوژراو و برینداربوون.بەپێی ئەم ڕاپۆرته، کۆڵبەرێک به ناسنامەی “شۆڕش شوکری” خەڵکی گوندی “ئالمان”ی مەریوان بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی له […]