بانە؛ دەستبەسەرکرانی هاوڵاتیەک لەلایەن هێزەکانی ڕژیم

هێمن خورشیدی، هاوڵاتی خەڵکی شاری بانە لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی دووشەممە ٢٦ خەزەڵوەری ١٤٠٤، هێمن خورشیدی، هاوڵاتی تەمەن ٢٩ ساڵ خەڵکی بانە لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزەکانی ڕژیم بەبێ بڕیاری دادوەر ئەم هاوڵاتیەی لە شوێنی کارەکەی دەستبەسەرکردووە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هۆکاری دەستبەسەرکران، شوێنی زیندانیکران و تۆمەتی دژی ئەم هاوڵاتیە نادیارە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

پیرانشار؛ سزادانی دوو هاوڵاتی بە زیندانیی تەعزیری

پ نوامبر 20 , 2025
سەید ڕەحمان حسێنی و ئەحمەد مام شەریفی، دوو هاوڵاتی خەڵکی پیرانشار لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێران بە ٦ ساڵ و ٦ مانگ زیندانیی تەعزیری سزادران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ خەزەڵوەری ١٤٠٤، سەید ڕەحمان حسێنی، هاوڵاتی خەڵکی پیرانشار لەلایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامی بە تۆمەتی «بانگەشە دژی ڕژیمی کۆماری […]

بابەتی پەیوەندیدار