«سامان قوربانی، ئاکام شێخە مرشە، هەژار محەممەدزادە ئەقدەم و ئایمان محەممەدزادە» لە مەهاباد لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکران و هۆکاری دەستبەسەرییان نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز سەرلەبەیانی چوارشەممە ١٩ سەرماوەزی ١٤٠٤، «سامان قوربانی خەڵکی مەهاباد، ئاکام شێخە مرشە خەڵکی گوندی قرە قشلاق، هەژار محەممەدزادە ئەقدەم و ئایمان محەممەدزادە خەڵکی گوندی خورخورە لە مەهاباد» لەلایەن هێزەکانی ڕژیم لە ماڵەکانیاندا دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە. بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەم دەستبەسەرکرانە بەبێ بڕیاری دادوەر و بەهێرش بۆ ماڵەکانیان ئەنجامدراوە.
هەروەها سەرلەبەیانی سێشەممە ١٨ سەرماوەزی ١٤٠٤، «کازم ئازدە و ناسر ئازرم» دوو هاوڵاتی خەڵکی خەلیفان لە مەهاباد، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە. پاش ئەم دوو هاوڵاتییە، کۆی دەستبەسەرکران لەم ڕووداوەدا بووە ٦ هاوڵاتی.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هۆکارەکانی دەستبەسەریی، شوێنی زیندانیی و تۆمەتەکانی دژی ئەم ٦ هاوڵاتییە نادیارە.

