سەرەڕای تێپەڕینی چوار ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی ئەحمەد خودادادی هاوڵاتی خەڵکی نەغەدە و دانیشتووی پیرانشار، هێشتا چارەنووسی ناوبراو نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی دووشەممە ١٧ سەرماوەزی ١٤٠٤، ئەحمەد خودادادیهاوڵاتی خەڵکی نەغەدە و دانیشتووی پیرانشار لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. سەرەڕای تێپەڕینی چوار ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی ئەحمەد خودادادی هاوڵاتی خەڵکی نەغەدە و دانیشتووی پیرانشار، هێشتا چارەنووسی ناوبراو نادیارە. نەبوونی زانیاری لە دۆخی ئەم هاوڵاتییە بنەماڵەکەی نیگەران کردووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزەکانی ڕژیم بەبێ بڕیاری دادوەر ئەم هاوڵاتییەی دەستبەسەرکردووە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هۆکارەکانی دەستبەسەریی، شوێنی زیندانیی و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییە نادیارە.

