موبین محەممەدزادە، هاوڵاتی خەڵکی شاری سەقز لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، موبین محەممەدزادە، هاوڵاتی خەڵکی شاری سەقز لەلایەن هێزەکانی ڕژیم و بەبێ بڕیاری دادوەر دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەستبەسەرکران، تۆمەتەکانی دژی و شوێنی زیندانیکرانی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.

