لومار؛ دەستبەسەرکرانی محەمەد حوسێن بەراڵەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

«محەمەد حوسێن بەراڵەک»، هاووڵاتی جەڵکی شاری لومار، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی چارەنووسی ناوبراو لەبەردەستدا نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، رۆژی یەکشەممە ٥ی رێبەندانی ١٤٠٤، محەمەد حوسێن بەراڵەک، هاووڵاتی کوردی خەڵکی شاری لومار سەر بە ناوچەی ناوەندی شاری سیروان لە پارێزگای ئیلام، لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، سەرەڕای بەدواداچوونە ئەنجامدراوەکان، هیچ زانیارییەک لەبارەی چارەنووس و شوێنی مانەوەی ئەم هاووڵاتیە لەبەردەستدا نییە.​​​​​​​​​​​​​​​​

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بیجار؛ بەردەوامی دەستبەسەرکران و بێ ئاگایی لە بارودۆخی مێهرداد داوودپوور

چ فوریه 18 , 2026
«مێهرداد داوودپوور»، هاووڵاتی خەڵکی شاری بیجار، پاش دەستبەسەرکرانی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، هێشتا لە بارودۆخێکی نادیاردا بەسەردەبات. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، مێهرداد داوودپوور، هاووڵاتی کوردی ٣٠ ساڵەی خەڵکی بیجار و ئەندازیاری کارەبا، رۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەو شارەدا دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی زانیارییە بەردەستەکان، تا […]

بابەتی پەیوەندیدار