بۆکان؛ بەردەوامی بێ ئاگایی لە چارەنووسی گۆرانیبێژ و هونەرمەندی میللی، سەید عەلی قوڕەیشی

چوار ڕۆژ دوای دەستبەسەرکرانی «سەید عەلی قوڕەیشی»، هونەرمەند و گۆرانیبێژی ناسراوی خەڵکی بۆکان، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی بارودۆخ، شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ناوبراو لەبەردەستدا نییە. ئەم هاووڵاتییە لە مافی پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکەی، پارێزەر و چاوپێکەوتن بێبەش کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی دووشەممە ٢١ی گوڵانی ١٤٠٥، هێزەکانی ڕژیم هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی «سەید عەلی قوڕەیشی» لە شاری بۆکان و بەبێ نیشاندانی هیچ بڕیارێکی دادوەری، دەستبەسەریان کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە. سەرەڕای تێپەڕبوونی چوار ڕۆژ، بەدواداچوونی بنەماڵەکەی بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی ناوبراو بێئاکام ماوەتەوە و ناوەندەکانی ڕژیم هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان لەمبارەیەوە نەداوە.

سەید عەلی قوڕەیشی، لە هونەرمەندانی خۆشەویستی شاری بۆکانە لە بواری مۆسیقای فۆلکلۆر و ڕەسەنی کوردییە و لە ساڵانی ڕابردوودا لە بواری بەرهەمی جەماوەری و کولتووری چالاک بووە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەرکران، تۆمەتەکانی دژی و ئەو لایەنە ئەمنییەی کە دەستبەسەریان کردووە، ناڕوونە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

ورمێ؛ دەستبەسەرکرانی فرووزان ئیسلامی، مامۆستای زمانی ئینگلیزی لەلایەن هێزەکانی ڕژیم

ج مه 15 , 2026
«فرووزان ئیسلامی»، هاووڵاتی کوردی خەڵکی شاری ورمێ و مامۆستای زمانی ئینگلیزی، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم لەم شارەدا دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی گوڵانی ١٤٠٥، هێزەکانی ڕژیم بە سەردانی شوێنی ئامادەبوونی فرووزان ئیسلامی، بەبێ نیشاندانی بڕیاری دادوەری ناوبراویان دەستبەسەر کردووە.بەپێی زانیارییەکانی بەدەستهاتوو، فرووزان ئیسلامی مامۆستای […]

بابەتی پەیوەندیدار