سنە؛ بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگا بۆ تۆمەتەکانی چیاکۆ قوروەیی، چالاکوانی مەدەنی

چیاکۆ قوروەیی، چالاکوانی مەدەنی شاری سنە، لە لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئیسلامی ئەم شارەدا دادگایی کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەمە ٢٠ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، چیاکۆ قوروەیی، چالاکوانی مەدەنی شاری سنە، بە تۆمەتەکانی وەکو «بانگەشە دژی ڕژیم» و «تێکدانی یاسا و ئاسایشی گشتی» لە لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئیسلامی شاری سنە دادگایی کرا.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، بە تاوانی وەکو هەڵگرتنی درووشمەکانی کۆمەڵە، گوتنەوەی سروودی «ئینتەرناسیۆناڵ» و سروودە سیاسییەکانی دیکە و بەشداری لە ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی دایە فەراسەت «جەعفەر قشڵاقی»، لە دایکانی شۆڕشی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی کوردستان، لەو تاوانانەن کە لە دۆسیەی ئەم چالاکە مەدەنییەدا هاتووە.

لە درێژەی دانیشتنەکەدا، چیاکۆ قوروەیی بۆ ڕەتکردنەوەی تۆمەتەکانی، لە چالاکییە سنفی و مەدەنییەکانی خۆی بەرگری کردووە.

دادگا بەم چالاکەی کرێکاری ڕایگەیاندووە کە بڕیاری کۆتایی لەم ڕۆژانەی داهاتوودا بە ناوبراو ڕادەگەیەنێت.

شایانی باسە کە دوێنێ ١٩ی خاکەلێوە، دانیشتنی دادگایی بۆ تۆمەتەکانی ٧ چالاکوانی کرێکاری و مەدەنی شاری سنە، سەید خالیدی حسێنی، جەمال ئەسەدی، ئێقباڵ شەبانی، فەردین میرەکی، شەیس ئەمانی، فەرشید عەبدوڵڵایی، ئارمان سەلیمی و سووسەن ڕازانی، بە هەمان تۆمەتەکانی هاوشێوە لە لقی ناوبراو بەڕێوەچووبوو.

چیاکۆ قوروەیی، پێشتر لە ٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، دەستبەسەر و پاش ٥ ڕۆژ بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

پیرانشار؛ بانگهێشتی ڕەزا بۆرکە بۆ جێبەجێکردنی سزای زیندانییەکەی

چ آوریل 9 , 2025
ڕەزا بۆرکە، هاوڵاتی شاری پیرانشار بۆ جێبەجێکردنی سزای یەک ساڵ زیندانی خۆی بۆ جێبەجێکردنی سزاکان بانگهێشتکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕەزا بۆرکە، هاوڵاتی شاری پیرانشار بۆ جێبەجێکردنی سزای زیندانییەکەی بانگهێشتکرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، بەڕێز بۆرکە لە ٢١ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، خۆی بە زیندانی شاری نەغەدە ڕادەست بکات. ئەم هاوڵاتییە پێشتر لەلایەن دادگای […]

You May Like