سەرەڕای تێپەڕینی ٨ ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنی مەهدی ئەسەدی، هاوڵاتی شاری سنە و دانیشتووی شاری تاران، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری تاران، تا ئێستا لە چارەنووسی ناوبراو زانیارییەک بەردەست نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەمە ٢٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، مەهدی ئەسەدی، هاوڵاتی شاری سنە و دانیشتووی شاری تاران، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری تاران دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. سەرەڕای تێپەڕینی ٨ ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنی مەهدی ئەسەدی، تا ئێستا لە چارەنووسی ناوبراو زانیارییەک بەردەست نییە، نەبوونی زانیاری لە چارەنووسی ئەم هاوڵاتییە نیگەرانییەکانی بنەماڵەکەی زیاتر کردووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە ئەمنییەکان بەبێ بڕیاری دادوەر ئەم هاوڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە لە هۆکارەکانی دەستبەسەری، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییە زانیارییەک بەردەست نییە.