بۆکان؛ ئازادیی ئیبراهیم مەردانی بە دانانی بارمتە

ئیبراهیم مەردانی، هاووڵاتی خەڵکی شاری بۆکان بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ ملیۆن تمەن بە شێوەی کاتی تا تەواوبوونی لێپرسینەوەکەی لە زیندان ئازادکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەمە چواردەی گوڵانی ١٤٠٤، ئیبراهیم مەردانی، هاووڵاتی خەڵکی شاری بۆکان پاش دوو مانگ لە دەستبەرکرانی بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ ملیۆن تمەن بە شێوەی کاتی تا تەواوبوونی لێپرسینەوەکەی لە زیندانی ئەم شارە ئازادکرا.

ئیبراهیم مەردانی، ڕۆژی شەمە سێزدەی گوڵانی ١٤٠٤، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری بۆکان دەستبەسەر کرابوو.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەک لە هۆکارەکانی دەستبەسەری و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتییە بەردەست نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

ئیلام؛ محەمەد دانیالی لە ناڕەزایەتی دژی دۆخی زیندان مانی لە خواردن گرتووە

د مه 5 , 2025
محەمەد دانیالی، زیندانی سیاسی بەندکراو لە زیندانی ناوەندی شاری ئیلام، لە ناڕەزایەتی دژی دۆخی نامرۆڤانەی لە زیندان و خراپی دۆخی دەروونی و ڕۆحی مانی لە خواردن گرتووە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەمە چواردەی گوڵانی ١٤٠٤، محەمەد دانیالی تەمەن ٢٤ ساڵ، چالاکوانی فەرهەنگی و مەدەنی، ئەندامی کۆمەڵەی شاخەوانی “بنار” لە شاری […]

You May Like