بە تێپەڕینی هەفتەیەک لە دەستبەسەرکرانی سۆران سوڵتانی، ڕەحیم قودرەتی، هیوا ئەحمەدی، ئیدریس عەلی محەمەدی و محەمەد زەبیحی، پێنج هاووڵاتی خەڵکی شاری سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەکان، هێشتا چارەنووسییان نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی دووشەمە پێنجی جۆزەردانی ١٤٠٤، سۆران سوڵتانی، ڕەحیم قودرەتی، هیوا ئەحمەدی، ئیدریس عەلی محەمەدی و محەمەد زەبیحی، پێنج هاووڵاتی خەڵکی شاری سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارە دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە. بە تێپەڕینی هەفتەیەک لە دەستبەسەرکرانی ئەم هاووڵاتییانە هێشتا چارەنووسیان نادیارە.
نادیاری لە دۆخی ئەم هاووڵاتییانە نیگەرانی بنەماڵەکانیانی زیاتر کردووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە ئەمنییەکان بەبێ بڕیاری دادوەر ئەم هاووڵاتیانەیان دەستبەسەر کردووە و تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم هاووڵاتییانە لە دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و بینینی بنەماڵەکانیان بێبەش بوون.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هۆکارەکانی دەستبەسەری، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتییانە نادیارە.

