بانە؛ ئازادیی فەرزانە ڕەشیدی بە دانانی بارمتە

فەرزانە ڕەشیدی، خوێندکاری خەڵکی شاری بانە پاش دوو مانگ لە دەستبەسەرکرانی بە دانانی بارمتەی یەک ملیارد و ٥٠٠ ملیۆن تمەن لە زیندانی ناوەندیی شاری سەقز ئازادکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە پێنجی گەلاوێژی ١٤٠٤، فەرزانە ڕەشیدی تەمەن ٢٦ ساڵ و خوێندکاری زانکۆی پەیامنور لە شاری بانە، پاش دوو مانگ لە دەستبەسەرکران بە دانانی بارمتەی یەک ملیارد و ٥٠٠ ملیۆن تمەن بە شێوەی کاتی و تا کۆتاییهاتنی پرۆسەی لێپرسینەوەکەی لە زیندانی ناوەندی سەقز ئازادکرا.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، فەرزانە ڕەشیدی لە سەرەتاکانی پووشپەڕی ١٤٠٤ لە گرتووخانەیەکی ئەمنی لە شاری بانە، بۆ زیندانی ناوەندی سەقز و هاوژینەکەی سامان کەریمی بۆ زیندانی ناوەندی بانە گواسترابوونەوە.

ڕۆژی یەکشەممە چواری جۆزەردانی ١٤٠٤، سامان کەریمی و هاوژینەکەی فەرزانە ڕەشیدی لەلایەن هێزەکانی ئەمنی شاری بانە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترابوونەوە. هێزەکانی ڕژیم لەسەرەتادا سامان کەریمی لە شەقامێکی شاری بانە دەستبەسەرکردووە و دواتر هێرشیان کردە سەر ماڵی بنەماڵەی ناوبراو، فەرزانە ڕەشیدی هاوژینی ناوبراویان دەستبەسەرکردووە.

ئەم دوو هاووڵاتییە لە ماوەی دەستبەسەرکرانیاندا لە بینینی پارێزەر و بنەماڵەیان بێبەشبوون.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتییانە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سنە؛ گیان لەدەستدانی چیاکۆ یوسف نەژاد، یەکێکی تر لە چالاکانی ژینگەپارێز لە کاتی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەی چیای ئاویەر

د جولای 28 , 2025
ئەمڕۆ یەکشەممە ٥ی گەلاوێژی ١٤٠٤، چیاکۆ یوسف نەژاد، یەکێک لە چالاکانی دیاری ژینگەپارێزی کوردستان، کە لە کاتی هەوڵدان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرێکی بەربڵاو لە بەرزاییەکانی چیای ئاویەر لە شاری سنە بە سەختی تووشی سووتان ببوو، چەند خولەکێک لەمەوبەر لە نەخۆشخانەی کەوسەر لە شاری سنە گیانی لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، چیاکۆ یوسف […]

بابەتی پەیوەندیدار