بانە؛ برینداربوونی کۆڵبەرێکی خەڵکی سەقز لە سنووری هەنگەژاڵ

بەهۆی تەقە هێزە نیزامییەکانی ڕژیم بەرەو کۆڵبەران، کۆلبەرێک بە سەختی بریندار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی سەرماوەزی ١٤٠٢، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزیەوە “محەمەد وەکیلی” کۆڵبەری خەڵکی شاری سەقز، شان و پشتی پێکراوە و بریندار بووە.

بەپشتبەستن بەو ئامارەی لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراوە، لە ١ی ڕەزبەر تا ١ ی سەرماوەزی ١٤٠٢، بەگشتی ١٥٤ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی، لێدان و ئازاردان لەلایەن هێزە سەربازییەکانی ڕژێم و کەوتنە سەر مین. کوژراو و بریندار بوون.

لەم ژمارەیە بەگشتی ٩ کۆڵبەر کوژراون و ١٤٥ کۆڵبەر برینداربوون. لە کۆی گشتی ١٥٤ کۆڵبەر کە کوژراون و برینداربوون، ١٤١ حاڵەت (٩٢%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

بانە؛ برینداربوونی کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری بۆکان لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزییەوە

ش دسامبر 23 , 2023
لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری “هەنگەژاڵی بانە”، کۆڵبەرێک بریندار بوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی سەرماوەزی ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی بەتەقەی ڕاستەوخۆ لە هێڵی سنووری “هەنگەژاڵی بانە” کۆمەڵێک کۆڵبەریان کردە ئامانج، کە لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە ناوی “زانیار سەبوور”، تەمەن ٢٣ ساڵ، خەڵکی شاری […]

You May Like